بۆچوونه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه
یاسای مافى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمى كوردستان كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایه‌كى تایبه‌ت به مافى پێكهاته‌كان دەکرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا بۆچوون وتێبینییه‌كانى خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.
یاسای پاراستنى مافى پێكهاتەكان به ژمارە 5 له ساڵى 2015 له په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكراوه.
سعود مست‌و، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم به 964ـى وت، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى جیاوازه راو و بۆچونه‌كان بۆ هه‌موارى ئه‌م یاسایه كۆبكه‌نه‌وه و دواتریش راده‌ستى لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن نوێنه‌رى پێكهاته جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستانن و ده‌مانه‌وێت پێداچوونه‌وه به‌هه‌ندێك بڕگه‌ى یاساكه بكرێت”.
باس له ورده‌كارى ئه‌و بڕگانه‌ی نه‌كرد كه قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه و به‌پێویستى ده‌زانن گۆڕانكارى تێدا بكرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت بۆچوونه‌كان ده‌كرێته پاكێجێك و دواى كاراكردنى په‌رله‌مان ده‌یده‌نه لیژنه‌ى یاسایی.