حەوت رۆژە ئەرکەکەی پێدراوە

نێردە نوێیەکەی ترەمپ: عێراق رۆژ لەدوای رۆژ پێشدەکەوێ

964+

ئەحمەد مستەفا

نێردە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئامانجیانە عێراق جارێکی دیکە گەورە بکەنەوە و دەشڵێ، وڵاتەکە رۆژ لەدوای رۆژ پێشدەکەوێت و تواناکانی بێ سنوورن.

مارک ساڤایا، نێردە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کاروباری عێراق، ئیدی ئەو نوێنەرایەتی کارەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، مارک ساڤایا، نێردەی نوێی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “کلدان پرێس” ئاماژەی بەوەکردووە، کە دەیەوێت لە رێگەی دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ئەمریکاوە، ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقدا بچەسپێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایەیە هەڵبژاردنی مارک ساڤایا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەک نێردەی تایبەتی لە عێراق تەنیا حەوت ڕۆژی بەسەردا تێپەڕیوە، ساڤایا، بازرگانێکی خەڵکی ویلایەتی میشیگنە و بە کارەکانی لە پیشەسازیی “کێنەبس”دا بەناوبانگە، کە جۆرە گیایەکە لە بواری پیشەسازیی دەرمانیشدا سوودی لێ دەبینرێت.

دانانی مارک وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق، لە بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکادا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە، ئەوەش بەهۆی ڕابردووی بازرگانیی پێشووی و نەبوونی ئەزموونی پێشووتری لە بواری دیپلۆماسیدا.

نهێنییەکانی مارک ساڤایا نێردراوە نوێیەکەی ترەمپ

نهێنییەکانی مارک ساڤایا نێردراوە نوێیەکەی ترەمپ