"سێوی ئەمریکی باشترین سێوی فێستیڤاڵەکەیە"

دووەم رۆژی فێستیڤاڵی بەرواری باڵا گەرموگوڕە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمڕۆ دووەم رۆژی فێستیڤاڵی بەرواری باڵایە و قەرەباڵغی و جموجۆڵێکی زۆری پێوە دیارە، جوتیارانیش لە بەردەم کەپر و خێمەکانیان دانیشتوون، بەوهیوایەی بازاڕێکی باش بۆ بەرهەمەکانیان پەیدا بکەن.

رەمز مایی جوتیارێکی بەئەزموونە و بە 964ـی وت، “باشترین سێوی فێستیڤاڵەکە سێوی ئەمریکییە کە سندوقی بە 20 هەزار دینارە، سێوی دیکەشی لێیە و سندوقی بە 15 هەزار دینارە”.

وتیشی، ئەم دوو رۆژە 300 بۆ 400 سندوق سێوی فرۆشتووە و بازاڕ و کەسابەتی خراپ نەبووە.

دلۆڤان عەبدوڵاـش جوتیارێکی گوندی دێریشکێ سەربە ناحیەی کانی ماسێـیە، ئەو دەڵێت، “ناوچەکەمان بە سێو ناسراوە و لە فێستیڤاڵەکەش زیاتر خواست لەسەر سێوی ئەمریکییە”.

فێستیڤاڵی میوە و بەرهەمە خۆماڵییەکانی بەرواری باڵا لە دوێنێوە لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ دەستیپێکردووە و تا سێ رۆژی تر بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سێوە تامدارەکانی بەرواری باڵا لە فێستیڤاڵێک نمایش دەک...

سێوە تامدارەکانی بەرواری باڵا لە فێستیڤاڵێک نمایش دەکرێن