دیمەنێک لە ماراسۆنەکە
له رۆژی جیهانی پووكانه‌وه‌ی ئێسكدا
ماراسۆنێک دژی پووکانەوەی ئێسک لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو
+964
ده‌شتی عارف
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24.10.2025، له رۆژی جیهانی پووكانه‌وه‌ی ئێسك له شاری هه‌ولێر و پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ماراسۆنێکی هۆشیاری کۆمەڵگە لەسەر پووکانەوەی ئێسک ئەنجام درا.
بە سەرپەرشتی کۆمەڵەی پزیشکانی رۆماتیزم و چارەسەری سروشتی و سەنتەرەکانی چارەسەری سروشتی، ماراسۆنەکە بەڕێوەچوو، لە ژێر ناونیشانی (بجوڵێ له پێناو ئێسكه‌كانت)، کە تێیدا وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان د.سامان بەرزنجییش بەشداریی کرد.
زیاتر لە 200 کەس بەشدار بوون له ماراسۆنه‌كه و ئامانجیش لێی بە ئاگابوونی هاوڵاتییانه لەو نەخۆشییە، بە تایبەتی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، چونكه كێشه‌كانی پووكانه‌وه‌ی ئێسك زیاتر له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا به‌دی ده‌كرێت.
ئەم ماراسۆنە هەفتەیەک پێش ماراسۆنی گەورەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجامدرا، كە بڕیارە هەینیی داهاتوو بەڕێوەبچێت
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا