تەندروستی باش بووە

لەنیای ئەسپسوار گەڕایەوە و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

+964

عەبدولعەزیز خالند

كچە ئەسپسواری كورد لەنیا فاخیر دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەر، گەڕایەوە پێشبڕكێیەكان و پلەی یەكەمیشی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ هەینی 24.10.2025 لە گوندی ئیلینجاغی سەر بە قەزای قوشتەپە، پێشبڕكێی ئەسپسواری بەڕێوەچوو، كە چەندینە ئەسپسوار و ئەسپی جیاواز لە چوار ئاستتدا بەشداربوون.

ئەوەی جێی سەرنج بوو گەڕانەوەی لەنیا فاخیری كچە ئەسپسوار بوو، كە ناوبانگی خۆی و لە ئەسپسواریدا سەرنجی هەمووانی بۆخۆی راكێشاوە.

لەنیا مانگی پێنجی رابردوو بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی، ماوەیەكە دابڕاوە، بەڵام وەك خۆی بە 964ی وت، دووەم پێشبڕكێیە بەشداریی دەكات و پلەی یەكەمیشی بەدەستهێنا.

لەنیا سوپاسی باوكی دەكات، كە زۆر پێیەوە ماندووە، وتیشی، “ئێستا تەندروستیم باشە، بەڵام چارەسەری سروشتی وەردەگرم و هێشتا ماوە بە تەواوی چاكببمەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەنیا فاخیر بۆ چارەسەر براوەتە ئیمارات

لەنیا فاخیر بۆ چارەسەر براوەتە ئیمارات