ئەم ماوەیە خۆمان لە هەندێک هەواڵ نادەین
“نامانەوێت ببینە دەمڕاستی میدیایی لایەنەکانی ناو هەڵبژاردن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یاخوا لەشی هەموو لایەک ساغ بێت و دەستان خۆش بێت، زۆر باش دەکەن ئەم یەک دوو هەفتەیە ئەو هەموو پرۆژە باشە بۆ خەڵک دەکرێتەوە، ئای چەند خۆش دەبوو هەموو هەفتەکانی ساڵ هەر وابوایە، بەڵام یەک داوای بچکۆلە، با نیەتی کردنەوەی ئەم پرۆژە باشانە بۆ بانگەشە نەبێت.
وابزانم ئاگادارن، ئه‌م ماوه‌یه خۆمان له باسكردن و رووماڵكردنى هه‌ندێ پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى گشتى به دوورگرتووه، كه له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئێوه ده‌زانن كه خۆ به‌دوورگرتن له باسكردنى ئه‌م پڕۆژانه كارى ئێمه نییه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه له تۆڕى میدیاى 964 ده‌ستمان به‌كار كردووه، كڕۆكى كار و بنه‌چه و نه‌ژادى كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانى ئێمه ئه‌و بابه‌ته لۆكاڵییانه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به ژیانى گشتى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، كه لاى ئێمه هه‌میشه مانشێت و سه‌ردێرى سه‌ره‌كین.
به‌ڵام، ئه‌م ماوه‌یه كه له‌ئان و ساتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقین، ده‌بینین هه‌ندێك لایه‌ن پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ و سه‌داى خۆیان به‌كارده‌هێنن، له‌سه‌ر پشتى ئه‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌وه بانگه‌شه ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش تا هه‌ڵبژاردنه‌كه تێده‌په‌ڕێت خۆمان له‌و جۆره بابه‌تانه به‌دوور ده‌گرین، چونكه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه نامانه‌وێت ببینه به‌شێك له بانگه‌شه‌ى لایه‌نه‌كان.
ئه‌مه به‌و مانایه‌ش نییه، كه به‌شێوه‌یه‌كی بڕاوه هه‌ر باسیان نه‌كه‌ین، به‌ڵكو كه ده‌بینین پڕۆژه‌ى گه‌وره بۆ خزمه‌تگوزارى گشتى جێبه‌جێ ده‌كرێن، ناتوانین خۆمانى لێ دووره‌په‌رێز بكه‌ین، به‌ڵام به‌ئاگاییه‌كى زۆره‌وه كارێك ده‌كه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ى ببینه ده‌مڕاستى میدیایی هیچ لایه‌نێك.
دیسان ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه كارى باش و پڕۆژه‌ى جوان بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه هیچ كه‌س و لایه‌ن و میدیایه‌ك ناتوانێت به كارى باش بڵێت خراپ و كاره خراپه‌كانیش باش و جوان بكات، ئه‌مه مه‌بده‌ئی كاركردنى ئێمه‌یه.
دوو ساڵ و شتێک رۆژه ده‌ستمان به‌كار كردووه، هه‌میشه هه‌وڵمانداوه بۆ پاراستنى سومعه‌ى بێلایه‌نى رۆژنامه‌نووسیمان، خۆمان بپارێزین و باجى گه‌وره‌ش بده‌ین، وابزانم ئاگاداریشن له‌م چه‌ند ساڵه‌ى كاركردنمان رێكلامى لایه‌نه‌كانیشمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، كه داهاتێكیشی ده‌بێت، به‌ڵام بڕواى كاركردنمان وایه كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕه داهاته‌ش نه‌بێته پرسیار و گومانێك له‌لای وه‌رگره‌كانمان.
ئەمەی دەڵێم منەت نییە، بەڵکو کارە راستەکەی میدیا دەبێت بەم شێوەیە بێت.