شاهینەکەش دەبەنەوە

ئەو راوچیانەی شاهینەکەیان راو کرد خۆیان رادەست دەکەن

964+

شۆڕش قادری

ئەو راوچیانەی لە گەرمیان شاهینەکەیان راو کرد خۆیان رادەستی پۆلیس دەکەن و شاهینەکەش دەبەنەوە.

دادگاش سۆراغی شاهینی دەست راوچییەکانی گەرمیان دەکات

دادگاش سۆراغی شاهینی دەست راوچییەکانی گەرمیان دەکات

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا دەردەکەوێت، لە گەرمیان چەند راوچییەک باڵندەیەک لە جۆری شاهین یان قوشـیان راوکردووە و گەمە و گاڵتەی لەگەڵ دەکەن، ڤیدیۆکە ناڕەزایەتی رێکخراوەکانی ژینگەیی لێکەوتەوە و دادگای کەرکوکیش بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ راوچییەکان دەرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.10.2025 شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ـی وت، “رووداوەکە لە سنووری نێوان قەرەتەپە و جەبارە روویداوە و راوچییەکانیش خەڵکی کەرکوک و قەزای خاڵسن”.

لە رۆژانی داهاتوودا خۆیان رادەست دەکەن و ئێمەش رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر

“پەیوەندییان پێمانەوە کردووە و وتوویانە لە چەند رۆژی داهاتوودا دێینە لاتان و شاهینەکەش دێنینەوە، ئێمەش رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر”، شوان محەمەد وای وت.

باسی لەوەش کرد، ئەو باڵندەیە نرخەکەی ئەوەندە زۆر نییە کە بەشێک لە رێکخراوەکان دەڵێن، دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار، بەڵکو چوار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەکات.

لەبارەی باڵندە

لەبارەی باڵندە "شاهین"ـەکەی گەرمیان داوای رێکار لە ئیدارەی شارەکە کرا