جێگری سەرۆكی ئەمریكا:

“ئەگەر حەماس پابەندی رێككەوتن نەبێت شتی خراپ روودەدات”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند هەندێك لە بارمتە ئیسرائیلییەكان لە غەززە لە ژێر داروپەردوودان، ئاشكراشی كرد ئەمریكا هێز بۆ غەززە رەوانە ناكات.

جەی.دی. ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 وتی، “گەشبینییەکی زۆر هەیە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەردەوام بێت، بەڵام هەندێک لە بارمەتە و زیندانییەکان لە غەززە لە ژێر داروپەردوودان، ئێمەش شوێنەکەیان نازانین، بۆیە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ دۆزینەوەیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حەماس پابەندی رێککەوتنی ئاگربەست بێت، بەپێچەوانەوە شتی خراپ روودەدات.

ڤانس هەروەها وتی، “ئێستا هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززەدا نییە و کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەمە بەم نزیکانە”.

بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە “ئەمریکا هیچ هێزێکی خۆی لەسەر زەوی لە کەرتی غەززە جێگیر ناکات”.

لە 13ی ئەم مانگە رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بە سەرۆكایەتی ئەمریكا و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی میسر و ژمارەیەك سەرۆك و میری وڵاتانی دیكە لە شەرمولشێخ واژۆ كرا.

جەماوەرێکی زۆر لە بەردەم ماڵی بارمتەکانى ئیسرائیل کۆب...

جەماوەرێکی زۆر لە بەردەم ماڵی بارمتەکانى ئیسرائیل کۆبوونەتەوە