دانانی کامێرا لەسەر رێگە سەرەکییەکانی کەرکوک - وێنە: هەژماری نەبەز کەرکوکی
ئەمڕۆ خرایەکار
لە شەش رێگە هاتوچۆی کەرکوک کامێرای سەرپێچی گەرۆک بەکاردەهێنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئەمڕۆ سێشەممەوە 21.10.2025، هاتوچۆی کەرکوک دەستی کرد بە دانانی کامێرای گەڕۆک بۆ تۆماکردنی تیژڕەویی شۆفێران، لە شەش رێگەی سەرەکی و ناوەندی کەرکوک کامێراکان دادەنرێن.
لەناوشار دەبێت شۆفێر خێرایی 60 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا، لە رێگە سەرەکییەکانی دەرەوەی شار خێرایی 100 کیلۆمەتر نابێ تێبپەرێنرێ، بۆ ئەوەی شۆفێران تووشی سزا نەبن.
بە گوێرەی ئەوەی هاتوچۆی کەرکوک رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ عێراقی بۆ وەرگرتووە، لەم ناوچانە کامێرا گەڕۆکەکان دادەنرێن:
رێگاکانی دەرەوە:
– رێگای کەرکوک – هەولێر
-رێگای کەرکوک – سلێمانی
-رێگای کەرکوک – بەغدا
-رێگای کەرکوک – تکریت – رەشاد
رێگاکانی ناوەندی شار:
-رێگای بازنەیی کەرکوک
-رێگای فڕۆکەخانە
بە گوێرەی سۆراغی 964، بەهۆی یەکخستنی سیستمی تابلۆی ئۆتۆمبێل، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئۆتۆمبێلی تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ناکرێت و سزا سەرجەمیان دەگرێتەوە، کە تا 200 هەزار دینار دەڕوات.
رووداوی هاتوچۆی جۆراوجۆر لەسەر رێگەی كەركوك ـ سلێمانی، كەركوك ـ هەولێر، كەركوك ـ بەغدا، روودەدات، بەشێكی زۆریان رووداوی دڵتەزێنە و خەڵكی زۆر دەبنە قوربانی یان بریندار دەبن، هەندێك جاریش رووداوەکان لە هەفتەیەكدا چەند جارێك دووبارە دەبنەوە.
هەر رۆژی 13.9.2025، لە رووداوێکی هاتوچۆدا، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپڵ خۆی بە سێ بارهەڵگردا کێشاوە و هەر ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس.