بەپێى بڕیارێکى شارەوانى

کەلار سەوزە؛ سەوزتریش دەبێت

964+

وریا فەتاح

کەلار یەکێکە لە شارە سەوزەکانى کوردستان، بەڵام خواستى زیاتریان هەیە و پاڵپشت بە بڕیارێک، دەیانەوێت سەوزترى بکەن و هەموو ماڵ و دوکاندارەکان پابەند بکەن بە روواندنى دارێک و پاراستنى.

ئەنجومەنى شارەوانى کەلار بڕیاریدا، لەمەودوا بۆ سەوزکردنى شارەکەیان سەرجەم دوکانداران و ماڵانى ناوشارى کەلار، درەختێک لەبەردەم ماڵ و موڵکەکەیان بڕوێنن.

جا هەر ئەوە نییە و دەبێت درەختەکە بەژن و باڵاى یەک مەتر و نیو کەمتر نەبێت و ئەرکى ئاوادان و پاراستنیشى لە ئەستۆ بگرن.

شارەوانی بەپێى بڕیارەکە هۆشدارى داوە، هەر کەسێک پابەند نەبێت، بە بڕى 150 هەزار دینار، غەرامە دەکرێت.

خۆ ئەگەر هاوڵاتییەک یان کۆمپانیایەک یان دوکاندارێکى کەلار هەڵسێت بە بڕین یان پارچەپارچەکردنى درەختەکانى ناوشار و رەزامەندى شارەوانى وەرنەگرێت، لە 100 هەزار تا 2 ملیۆن دینار، غەرامە دەکرێت.

شەقامە تونێلیەکانی کەلارت بینیوە؟

شەقامە تونێلیەکانی کەلارت بینیوە؟