حاجی ئۆمه‌ران سارد و گه‌رمیانیش فێنك ده‌بێت
كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری بارانێكى به هه‌وره تریشقه به‌ڕێوه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌ش له‌ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌یش له پارێزگاى دهۆك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی له نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ورده‌بێت، كاریگه‌ری ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆ لاوا‌زه‌ی كه رووی له ناوچه‌كه‌مان كردوه (سنوری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانی و به‌شێك له ئیداره‌ی زاخۆ) كاریگه‌رییه‌كه‌ی درێژده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر به‌شێك له ناوچه سنوریه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و شێوازی دابارین به شێوه‌ی نمه‌بارانی پچڕپچڕ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه له سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك هه‌یه.
پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ ته‌نیا له ناوچه شاخاوییه‌كان، كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاویه‌كانی باكور و باكوری رۆژئاوا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له سه‌ر ئه‌و ناوچانه تا دوای نیوه‌ڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی؛
هه‌ولێر : 27 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 27 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 26 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 27 پله‌ی سیلیزی
ئامێدی : 25 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 27 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 30 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 28 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 26 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 19 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 31 پله‌ی سیلیزی