مسقاڵی 890 هەزار دینارە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەرزتر بووەتەوە

964+

توانا نەقی

نرخی زێڕ هەروا ملی بە بەرزییوە ناوە و پێناچێت بە ئاسانی دابەزێت، ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا بۆ هەر مسقالێک عەیار 21ـی زێڕ 5 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی

نرخی ئۆنسەی زێڕ دوێنێ گەیشتە  4316 دۆلار، ئەمڕۆ تا ئێستا 20 دۆلاری چووەتە سەر و بووە بە 4336 دۆلار، نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 500 دینار هەژمار کراوە

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 933 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 890 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 763 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.