کۆییەکان حەزدەکەن هەفتەیەک یادی بکرێتەوە
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق تێپەڕی
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
كۆییه‌كان یادكردنه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیقیان به‌دڵ نییه و حه‌زده‌كه‌ن هه‌موو ساڵێك ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ئه‌و یاده‌ى بۆ بكرێته‌وه و داواش ده‌كرێت ماڵه‌كه‌ى بكرێته مه‌تحه‌ف و خه‌ڵكی له‌نزیكه‌وه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى ببینیت كه له ژیانیدا به‌كارى هێناون.
ئه‌مڕۆ 38 ساڵ به‌سه‌ر كۆی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تێده‌په‌ڕێت و تیپی مۆسیقای باواجیش لە رۆژی هونەری کۆیە و لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە یاده‌كه‌ی کردەوە.
سەنگه‌ر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری هونەری لە تیپی موسیقای باواجی بە 964ـی وت، رۆژی هونەری کۆیە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق، بە کۆمەڵێک گۆرانی و مەقام و بانگهێشتکردنی چەندین هونەرمەند لە شارە جیاجیاکان ئەم یادەیان کردەوە.
وتیشی “بۆ ئەمساڵ پاڵپشتی مادی یادەکە کراوە بۆیە توانرا یادەکە بکرێتەوە، هەرچەندە ئەم یادە له تموحی ئێمەدا نیە و پێویست بوو فراوانتربێت و ماوه‌ى هه‌فتیه‌ك به‌رده‌وام بێت و چەندین بابەتی دیكه‌ی هونەری لەخۆی بگرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد دوو هەفتەیە ئاماده‌كاریان بۆ رێکخستنی ئەم یادە كردووه، به‌ڵام لانیکەم پێویستیان بە دوو تا سێ مانگه، چونكه ده‌ڵًێت “تاوه‌كو بەباشی خۆمان ئامادە بکەین و ئەم شڵەژانەی ئێستا هەمانە بۆ بەڕێکردنی یادەکە، نەمانبووایە”.
تاهیر تۆفیق، لە ساڵی 1922 لە کۆیە لەدایکبووە و لە 20.10.1987 کۆچی دوایی کردووە و هەر لە کۆیە نێژراوە و ساڵیادی کۆچەکەشی وەک (رۆژی هونەری کۆیە) ناونراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن