قسەی مامۆستایەکی ئاینییە

“فڕێدانی ناوە پیرۆزەکان حەرامە و باشتروایە ورد بکرێن”

964+

ده‌شتی عارف – هه‌ولێر

مامۆستایەکی ئاینیی دەڵێت، فڕێدانی ناوە پیرۆزەکان حەرامە و باشتر وایە ئەو کارتۆن و کا‌غەزانەی ناوی خودا و ناوە پیرۆزەکانیان لەسەرە، فڕێ نەدرێن و بە ئامێری تایبەت ورد بکرێن.

خالید گەردی مامۆستای ئاینی و مامۆستای زانکۆ به‌ 964ـی وت، هەر شتێک ناوی خودای گەورە یان پیرۆزییەکانی ئیسلامی لەسەر بێت، جا کاغەز بێت یان کارتۆن یان هەر شتێکی تر، فرێدانی تاوانە و ئەوەی ئەوکارە بکات، تووشی یەکێک کە گوناحە گەورەکان دەبێت”.

وتیشی، “ئامێر هەیە دەتوانیت کاغەز و کارتۆنی تێبکەی، هەمووی ورد دەکات و هیچ سیما و ناوێکی خودای لەسەر دیار نامێنێت، ئەوە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و شتێکی باشە”.

مامۆستا خالید گەردی داوایش دەکات، لەسەر بینا و خانووەکانیش ئایەت و حەدیس نەنووسرێن، چونکە دواجار ئەوانیش دەڕووخێن و لەناو دەچن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بارکۆد لە لاپەڕەکانی قورئان دراوە و لەو رێیەوە تەفسیری...

بارکۆد لە لاپەڕەکانی قورئان دراوە و لەو رێیەوە تەفسیری ئایەتەکان پەیدا دەکەی