"بەڵێنەکان چیان بەسەرهات"

ساڵێک لەمەوبەر دەنگدرا؛ نە حکومەت و نە پەرلەمان پێکنەهاتووە

964+

وریا فەتاح

رێک ساڵێک لەمەوبەر و لە 20.10.2024، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا كە هەزار و 190  كاندید و لیست و قەوارە كێبڕكێى بەدەستهێنانی (100) كورسی پەرلەمانیان کرد.

دوای دو ساڵ لە دواخستن، لە ژێر فشاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رۆژى یەكشەممە 20ـی 10ـی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا.

هەرزا و (190) كاندید و لیست و هاوپەیمانی كێبڕكێی بەدەستهێنانی (100) كورسی پەرلەمانی كوردستانیان کرد.

ژمارەی كورسییەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە (100) كورسی پێكهاتوە كە (95) كەرسی بۆ گشتییە و پێنج كورسییەكەی دیكە بۆ كۆتاكان دیاریكراوە.

ئەمڕۆ 20.10.2025، ساڵێکى رێکە هەڵبژاردنەکە ئەنجام دراوە، بەڵام حکومەتى نوێ پێکنەهاتووە و پەرلەمانیش کۆبوونەوەکانى ئەنجام نەداوە.

پەنجەمۆری دەنگدەر دوای دەنگدان 72 كاتژمێر دەوەستێت

پەنجەمۆری دەنگدەر دوای دەنگدان 72 كاتژمێر دەوەستێت