راپەڕین
پیاوێک لە چیای ماکۆک هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر
کەمێک پێش ئێستا پیاوێک لە چیای ماکۆك بەدیوی سەرکەپکان هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەو کەسەی هەڵدێراوە خەڵکی گوندی شێخ وەسانانە و لە چیای ماکۆک بەدیوی دۆلی شاورێدا هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەکەی نازانرێت و تیمەکانمان بە هاوکاری پۆلیسی راپەڕین لە هەوڵدان بۆ هێنانە خوارەوەی تەرمەکەی و تەمەنی کەسەکە دیار نییە.