شوێنه گشتییه‌كانى گرته‌وه
شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه سنورى چوار ناحیه‌ى به گونده‌كانه‌وه خاوێنكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانییه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان لە گوندەکانی سنوری شارەوانییەکانی سیروان، خورماڵ، تەوێڵە و بیارە، به‌ڕێوه‌برد كه كركۆدنه‌وه‌ى خاشاك و شۆردنى شۆسته‌كانى له‌خۆگرتبوو.
لەژێر چاودێری هۆبەی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شارەوانیەکانی خورماڵ، سیروان، بیارە و تەوێڵە بەهاوکاری کۆمپانیای بیڤان بۆ پاکەوانی، هەڵمەتی بەردەوامی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاکكردنەوە و شۆردنی شۆستە و شوێنە گشتییەکان، لە گوندەکان بەڕێوەچوو.
ئامانج لەو هەڵمەتە بەردەوامانە پاکڕاگرتن و خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتیەکانە، لە پێناو بەخشینی سیمایەکی جوان بە گوندەکان، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی ئه‌م پارێزگایه.