په‌یوه‌نديیان به هێڵى 182 كردبوو
61 گولـله هاوه‌ن له‌سه‌ر رێگاى ده‌ربه‌ندیخان بۆ زه‌ڕایه‌ن دۆزرانه‌وه و له‌ناوبران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به هێڵى گه‌رمى 182 ده‌زگاى كاروبارى مینى سلێمانى ده‌كه‌ن، ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى پاشماوه‌ى جه‌نگى له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كیى ده‌ربه‌ندیخان دۆزراونه‌ته‌وه، كاتێك تیمه‌كان ده‌گه‌نه شوێنه‌كه ده‌بینن هه‌موو پاشماوه‌كان بریتین له گولـله‌ى هاون.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شوێنه‌ى پاشماوه‌كانى جه‌نگى لێ دۆزرابووه‌وه به‌دیاریكراوى لەسەر رێگای دوو سایدی نێوان زەڕایەن بۆ دەربەندیخان بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکی، هەستان بە لەناوبردنی پاشماوە جەنگییەکان، بە رێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی.
پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە شەست و یەک گولـلە هاوەنی 60 ملیم.