دوو دزن و لە سێمێل فێعلەکەیان کردووە

زیاتر لە 6000 دۆلار و پارچەیەک زێڕیان دزی؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە قەزای سێمێلـی سەربە پارێزگای دهۆک، دوو بۆرە دز زیاتر لە شەش هەزار دۆلار و پارچەیەک زێڕیان دزی، پۆلیس دۆزینیەوە و قۆڵبەستی کردن، هاوکات دوو کەسیش بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر کران.

هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە لە سنووری حەوشکێ لە قەزای سێمێل دزیان لە چوار ماڵ کردووە و بڕی پێنج هەزار دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی و پارچەیەکیش زێڕیان دزیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە دەستبەجێ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزای سێمێل دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و توانیویانە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

“ئەو دوو دزە پێشینەی تاوانیان هەبووە و لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیشدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، هەربۆیە رەوانەی دادگا کراون”، هێمن سلێمان وا دەڵێت.

جگە لەو دوو دزە، دوو کەسی دیکەش بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر کراون و ئەوانیش رادەستی دادگا کراون.

سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران   

سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران   

بە تۆمەتی دزینی بڕێک ئاڵتون لە دهۆک کەسێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی دزینی بڕێک ئاڵتون لە دهۆک کەسێک دەستگیرکرا