کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان:

“ئەو یەختەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت هیچ کوردێکی تێدا نەبووە”

964+

شۆڕش قادری

کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان دەڵێت، ئەو یەختەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت، هیچ کوردێکی تێدا نەبووە.

لە دوێنێوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، کە یەختێکی هەڵگری کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوتووە و هەندێک لە میدیاکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە رووداوەکەدا چەند گەنجێکی دەڤەری راپەڕین خنکاون، 964 بەدواداچوونی بۆ بابەتە کرد و سۆراغی ئەو یەختەی لە بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان پرسی، ئەو وتی، “ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە”.

“هەر لەو رۆژەوە کە ئەو دەنگۆیانە بڵاوکرانەوە، ئێمە لەسەر خەتین و هیچ شتێکی وا بوونی نییە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەو بابەتانە دەخەنە ناو میدیا و سۆشیال میدیا و ئەوەش بۆ لێدانی هەندێک لە قاچاخچییەکانە”، بەکر عەلی وای وت.

زیاتریش روونیکردەوە و وتی، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی رابردووە یەختێکی کۆچبەران بە 35 سەرنشینیەوە لە لیبیاوە بەرەوە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە، لە نیوەی رێگا، رێگاکەیان لێ هەڵە بووە و روویان لە دوورگەی لیڤادۆژا لە وڵاتی ئیتاڵیا کردووە، لەوێ یەختەکەیان ژێر ئاو کەتووە، لەو 35 کەسە تەنیا 11 کەسیان رزگار کراون و ئەوانی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

بەکر عەلی وتیشی، لەو یەختەدا هیچ کوردێکی لە هیچ بەشێکی کوردستان تێدا نەبووە، بەڵکو خەڵکی وڵاتانی دیکە وەک بەنگلادیش و پاکستان و میسر بوون.

 یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتالیا نوقم بووە و کۆچب...

 یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتالیا نوقم بووە و کۆچبەرێکی کورد خنکاوە 

یەختێک لە دەریای ناوەڕاست بە 74 کۆچبەرەوە تێکشکاوە

یەختێک لە دەریای ناوەڕاست بە 74 کۆچبەرەوە تێکشکاوە