پلەکانى گەرما دادەبەزن

کەشناسى عێراق پێشبینى بارانبارین دەکات

964+

وریا فەتاح

دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، وردەکارییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بەردەوامی دابەزینی پلەکانی گەرما، دەکات.

بەپێى راگەیەندراوى دەستەکە، لەمڕۆوە کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ئاسمان هەور دەبێت، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند بەڕێژەی جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ بوونی هەورە بروسکەدا.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی دووشەممە:

بەغدا و بابل: 32
کەربەلا: 31
نەجەف، موسەننا، بەسڕا و میسان: 35
زیقار: 34
واسیت و دیوانییە: 33
ئەنبار: 30
دیالە: 33
سەڵاحەدین: 32
دهۆک: 25
سلێمانی: 26
هەولێر: 27
نەینەوا و کەرکوک: 29
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “رۆژی سێشەممە کەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت. بەڵام لە ناوچەی باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن”.

ئاشکراشى کردووە، چوارشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و لە ناوچەی باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی وۆژی پێشوو دەبن,

دەستەی کەشناسی روونیکردەوە، “رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و لە ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت، لە ناوچەی باکووریش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوە دەبن و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە”.

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران مەبن؛ پلەکانى گەرماش بەرز د...

ئەم دوو رۆژە چاوەڕێى باران مەبن؛ پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە