گەرەوانى سەروو
ژیان ئاساییە: ئەو گوندەى بێ بانگەشەشە
964+
ئاکام غەفور
لە گوندێکى سنوورى رەواندز، ژیان ئاساییە و هیچ پۆستەر و فلێکس و بابەتێکى ریکلامى هەڵبژاردن هەڵنەواسراوە.
گوندى گەرەوانى سەروو کە دەکەوێتە سنوورى رەواندز، یەکێکە لەو گوندانەى بانگەشەى تێدا نییە و کاندید و لیست و قەوارە سیاسییەکان، هیچ ریکلامێکى هەڵبژاردنیان تێدا هەڵنەواسیوە.
لەو گوندە ژیان هەر وەک پێشوترە و تەنیا لە رێگەى شاشەى مۆبایلەکانیان و تەلەفزیۆنەکانیانەوە ئاگادارى بانگەشەن.
وەکخۆشیان باسى دەکەن، بۆ ئەوان ژیانى کشتوکاڵى و ئاژەڵدارى لە پێش بانگەشەوەیە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح