سەیداوەی هەولێر

بازاڕی قەل و قاز و پەلەوەری کوردی گەرمە و لەگەڵ کەش ساردی نرخیان بەرز دەبێتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

كەشەكە بەرەوە ساردی دەڕوا و پەلەوەر و بەرهەمەخۆماڵیەكان نرخیان زیاتر بووە و خەڵك وەك چارەسەری نەخۆشیش بەكاری دێنی و بازاری سەیداوەی هەولێر رۆژانی هەینی جمەی دێت لە کڕیارانی ئەو پەلەوەرانە.

مام شەمسەدین نایف زیاتر لە 20 ساڵە لە بازاری سەیداوەی هەولێر كاری كڕین و فرۆشتنی پەلەوەر دەكات بۆ 964وتی، خەڵكی خۆمان روو لەكڕینی مریشك و فروج دەكات بۆ چارەسەری نەخۆشی بەكاری دێنی و لەمەودوا بازاڕیان گەرم دەبێت.

ابراهیم حمد لەگوندەوە هاتووە بۆ بازاڕەکە و بۆ 964 وت، “ئەمرۆ داوای 11هەزار دەكەم بۆ كیلۆی مریشكە خۆماڵیەكان بارانێك ببارێ بە 30 هەزاریش ناتدەمێ”.

بازاڕەکە جمەی دێ بەتایبەت لە رۆژانی هەینێ ئەنواع قول و قاز و مراوی و مریش  و جۆرەکانی دیکەی پەلەوەر نمایش دەکرێن بۆ کڕیاران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پەلەوەری خۆماڵی تەقلەی بە مریشکی سپی لێداوە

پەلەوەری خۆماڵی تەقلەی بە مریشکی سپی لێداوە