"دوو مانگ زیاتر تاقەت ناگرم"
کامەران مستەفا هیچ گۆرانیەکی تایبەتی بۆ ژنەکەی نەوتووە
دیلان محەمەد-سلێمانی
کامەران مستەفا هەر وتی دێینەوە دێینەوە، کەچی هەر دێتەوە دوو مانگ زیاتر تاقەت لە کوردستان ناگرێت و دەشڵێت، پێش ژنەکەشم سەرکەتوو بووم.
ساڵانێک بە گۆرانی دێینەوە بەرەو وڵاتێکی وێران، دەروونی هەموو گەنجانی داگیر کردبوو لەسەر زاری هەمووانیش بوو، پەیامنێری 964 لە کامەران مستەفای پرسی نیازی نوێکردنەوەی نییە، لە وەڵامدا وتی، نەخێر، هەرگیز، چونکە ئەوە شتێک بوو تایبەت بە سەردەمێک، حەزم دەکرد بێینەوە و وڵات ئاوەدان بکەینەوە، زۆریش رەخنەم لەسەر ئەو بابەتە لێگیرا، کە ئەو گۆرانیەم وت و نەهاتمەوە، ئێستاش دەڵێم بێینەوە.
بەپێی قسەکانی لە ئێستادا کار بۆ کلیپێکی نوێ دەکات بە یادی منداڵییەوە، بەڵام نایەوێت ئیشی خراپی هەبێت و گونجاو نەبێت، ناشیشارێتەوە کە هاوژینەکەی بەردەوام پشتیوانی بووە و عاشقی دەنگ و رەنگی بووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح