کێشەى کەفالەتان نەبێت

بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوە بۆ خوێندکارانى تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ئەمساڵی خوێندنی (2025-2026٦)، دەسەڵاتی دادنوسیی داوەتە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ راییکردنی کاروباری “کەفالە” بەبێ پێویستیی سەردانیکردنی فەرمانگە دادییەکان.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەت، کە ئاماژەی بە یاسای دادنوسی و نووسراوێکی وەزارەتی داد کردووە، ئاسانکاری بۆ راییکردنی مامەڵەی وەرگیراوانی ساڵی خوێندن کراوە سەبارەت بە ئەنجامدانی دەستەبەر (کفالە).

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی دادنوسی داوە بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.

ئەم بڕیارە وا دەکات خوێندکاران و قوتابیانی وەرگیراو بتوانن کاروباری کەفالەکەیان لەنێو زانکۆ و پەیمانگەکانیان ئەنجام بدەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بگەڕێنەوە بۆ فەرمانگە دادییەکان، ئەمەش کارئاسانییەکی بەرچاوە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و خێراکردنی مامەڵەکانیان.

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا