نەشتەرگەرى بۆ کراوە
بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لە نەخۆشخانە کارەکانى رایى دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، لە نەخۆشخانەى ئەنوەرشێخە نەشتەرگەرى بۆ کراوە و هەر لەوێش کارەکانى رایى دەکات و ئەو نوسراوانە واژۆ دەکات کە پێویستیان بە واژۆى ئەوە.
دوێنێ چوارشەممە، لەکاتى ئەرکەکانیدا، نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى، بارودۆخى تەندروستى تێکچوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
نەژاد عەبدوڵا، لە نەخۆشخانە و بەدەم واژۆکردنى نوسراوەکان قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”نەشتەرگەرى زراویان بۆ کردووم و دەریانهێناوە، هەرچەندە پێویستە 10 رۆژ پشوو وەربگرم، بەڵام ئەو نوسراوانە بەپەلە بوون و دەبوو واژۆم کردبان”.
دەشڵێت: کەسێک دیارى دەکەم تا ماوەى پشووەکەم تەواو دەبێت بەوەکالەت کارەکان بەڕێوە ببات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح