كه‌مپینێك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
زیاتر له 6000 قوتابی و مامۆستا فێری ته‌كنیكه‌كانى ئاگر كوژاندنه‌وه كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانى هه‌رێم به‌رده‌وامن له به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و كه‌مپینه‌ى كه تایبه‌ته به “ئاگر کەوتنەوە، فریاگوزاری سەرەتایی” له‌ماوه‌ى چوار ساڵى كاركردنیشیاندا توانیویانه زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان قوتابی و مامۆستان فێرى ته‌كنیكه‌كانى ئاگركوژاندنه‌وه بكه‌ن و زانیاری پێویست وه‌ربگرن.
ئه‌مجاره كه‌مپینه‌كه رووى له ناحیه‌ى پیرانى سه‌ر به قه‌زارى مێرگه‌سۆرى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كرد، له‌وێ 87 مامۆستا و قوتابیان كۆكرده‌وه و زانیاری و رێنمایی پێویستیان پێدان.
کەمپینه‌كه، بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیه لە چوارچێوەی پڕۆگرامی REACH لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە کاتی رووداوە نەخوازراوەکان تاوەکو بتوانن خۆیان بپارێزن.
به‌پێی پلانه‌كانى كه‌مینه‌كه هه‌ر به‌شداربووێك كه زانیاری و رێنمایی كه‌مپینه‌كه وه‌رده‌گرێت، جگه له‌وه‌ى جانتاى فریاگوزارى سه‌ره‌تتاییان پێده‌درێت، پێویسته هه‌مان ئه‌و رێنمایی و زانیاریانه بۆ ناو خێزان و كه‌سوكاره‌كانیان بگوازنه‌وه.
ئەم کەمپینە لە ساڵی 2021ـەوە دامەزراوە، کە لەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا RRU لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچیت، تاوەکو ئێستا 97 کەمپین بەڕێوەچووە و تێیدا شه‌ش هه‌زار و 245 کەس سوودمەندبوون كه زۆرینه‌یان مامۆستا و قوتابین.