هێرشی كردەسەر فیدراسیۆنی ئاسیا
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق: لە پاڵاوتنی مۆندیال فێڵمان لێكرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
گراهام ئارنۆڵدی ئوسترالی، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، رەخنەی لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا گرت، بەهۆی ئەوەی یارییەکانی پلەی ئۆفی مۆندیالی 2026ی لە سعودیە و قەتەر ئەنجامداوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە تیپەكەی راستەوخۆ نەگەیشتە مۆندیال و لە بری ئەو سعودیە سەركەوت.
سعودیە لە پلەی ئۆفی پاڵاوتنەكانی کۆتایی بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی، شەوی رابردوو بەبێ گۆڵ لەگەڵ عێراق یەکسانبوون بەمەش راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەركەوت، لە بەرامبەردا عێراق دەبێت قۆناغێكی دیكەی سەختی یارییەكانی پاشكۆ ئەنجام بدات.
ئارنۆڵد لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە رایگەیاند، شانازی بە ئاستی یاریزانەکانی دەکات، بە تایبەتی شێوازی یاریکردنیان لە کۆمەڵەكەدا.
وتیشی، ئەو دوو تیپەی دیكە کە ماوەی شەش رۆژ پشوویان هەبوو، سەرکەوتن بۆ مۆندیال، (مەبەستی قەتەڕ و سعودیە بوو)
راهێنەرەكەی عێراق هێرشی كردەسەر فیدراسیۆنی ئاسیا، “پێشتر لە لایەن فیدراسیۆنی ئاسیا ئاگادارکراینەوە یارییەکانی پلەی ئۆفی ئاسیا لەسەر زەوییەکی بێلایەن ئەنجامدەدرێت، بەڵام دواتر كە چووینە هۆڵی تیروپشكەكە، پێیان وتین یارییەكان لە یاریەی ئەو تیپانەیە دەكرێت، كە لە پۆلینی جیهانی لەپێشەوەن، بۆیە ئەو دوو تیپە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، كە میوانداریی یارییەكانیان كرد،
روونیشی کردەوە، لەو یارییانەدا هیچ گۆڵیان لێنەكرا، تەنیا بە جیاوازی گۆڵ دەرچوون، هێشتاش چانسی قۆناغی کۆتاییان هەیە.
بڕیارە مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی پلەی ئۆف لەگەڵ ئیمارات دوو یاریی چوون و هاتن بكات، كە لە ئەبوزەبی و بەسڕە دەكرێن، براوەیان بۆ یاریی پلەی ئۆفی جیهانی سەردەكەوێت.