توانای خۆبژێووی زیادی کردووە

چوار کارگەی نوێ دەرمانی شێرپەنجە بەرهەم دەهێنن

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە، حەمودی لامی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و گەشەپێدان وتی، چوار کارگەی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەست بە بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی وتی، هەوڵەکانی حکومەت لە ماوەی سێ ساڵدا رێژەی خۆژێنیی دەرمانی لە 10% بۆ 40% بەرز کردووەتەوە، هەروەک ژمارەی کارگەکانی کەرتی دەرمانسازی لە 22 کارگەوە بۆ 34 کارگە بەرز بووەتەوە، کە 26 جۆر دەرمانی شێرپەنجە و 12 جۆر لە هاوشێوە بایۆلۆجییەکان بەرهەمی ناوخۆیین، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی نیشتمانیدایە کە ئامانجی بەدەستهێنانی خۆژێنییە لە بواری دەرماندا.

لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، پرۆگرامی نیشتەجێکردنی پیشەسازیی دەرمانسازی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە لە یەکەم رۆژەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە پەسەند کرا و ئێمە راسپێردراین بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی، کە رێژەی دابینکردنی پێویستی هاوڵاتییان بە دەرمان لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەت لە نێوان 9% بۆ 10% بوو.

هەرەها، ژمارەی دەرمانە تۆمارکراوە نیشتمانییەکان لە 1337 جۆر دەرمانەوە بۆ 2078 جۆر دەرمان بەرز بووەتەوە، کە هەندێکیان بۆ یەکەمجارە لە عێراق تۆمار دەکرێن، لەگەڵ ئەوەی دەرمانە تۆمارکراوەکان بریتین لە 40 جۆری نوێ بۆ چارەسەری پەستانی خوێن، 30 جۆر بۆ چارەسەری نەخۆشیی شەکرە، و 40 جۆر لە دژەبایۆتیکەکان لە نەوە جیاوازەکان کە پێداویستیی هەموو تەمەنەکان دابین دەکەن.

لامی روونیشی کردەوە کە “26 جۆر دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە و 12 جۆر لە هاوشێوە بایۆلۆجییەکان دەستیان بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کردووە، لە کاتێکدا چوار کارگەی نوێ لە بەسرە، کوردستان و بەغدا لە مانگەکانی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە دەکەن.

نەخۆشانى گورچیلە و جگەر پێویستیان بە دەرمانە

نەخۆشانى گورچیلە و جگەر پێویستیان بە دەرمانە

"هیچ دەرمانێک نییە چارەسەری ئۆتیزم بکات"