ساڵانه 200 ههزار ئۆتۆمبێل هاورده دهكرێن
عێراق پلانی نوێ بۆ رێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبهجێ دهكات
964+
فهرهاد حهسهن
عێراق لهرێگهى وەزارەتی بازرگانییهوه، پلانێكی نوێ بۆ رێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبهجێ دهكات و ئاشکراشی دهكات کە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ساڵانە هاوردە دەکرێن نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل دەبن.
هاشم سودانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی بازرگانیدا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ژمارەی ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان ساڵانە، بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ، نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێلە، دهشڵێت “پلانمان هەیە بۆ رێکخستنی پرۆسەی هاوردەکردن و کۆنترۆڵکردنی ژمارە زیادبووەکانیان.
وتیشی “لێکۆڵینەوەیەکی تەواو ئامادەکراوە کە چەندین پێشنیار لەخۆدەگرێت، ئۆتۆمبێلە کۆن و بەکارهاتووەکان، زیانپێگەیشتووەکان، و نوێیەکانی لەبەرچاو گرتووە”.
لێکۆڵینەوەكە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت، ئهویش بە پشتبەستن بە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە، ڕێنماییەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل هەموار دەکرێنەوە.
بهڕێوهبهرى كۆمپانیاكه روونیشیکردەوە کە ئهو لێکۆڵینەوەى ئهنجامیان داوه بە بەشداری لایەنە پهویهندیدارەکان ئامادەکراوە، لەوانە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، رێکخراوی پێوانە و کۆنترۆڵکردنی جۆری، وەزارەتەکانی گواستنەوە، کار، ژینگە و بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان و پردەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، و ئەمانەی بەغدا.