چاوەڕوانی کۆتایی هات
ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا
964+
شۆڕش قادری
ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا و خوێندکاران ئێستا دەتوانن لە رێگای ئەم وێبسایتەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
کەمێک لەمەوبەر وێبسایتی رێگای زانکۆ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی هەرێمـەوە چالاک کرا کە لەڕێیەوە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن، ئەو زانکۆ و پەیمانگایە بدۆزنەوە کە ناویان بۆی هاتۆتەوە.
ئیدی لەمڕۆ بەدواوە، زانکۆ و پەیمانگاکانی ههرێمی کوردستان ئامادهکاری دهکهن بۆ پێشوازیکردن له وهرگیراوان بۆ ئەمساڵی خوێندن و دواتر دەست دەکرێت به پرۆسهی خوێندنی قۆناغی یهکهم، بۆیە پێویسته وهرگیراوان راستهوخۆ پهیوهندی به زانکۆکانیانەوە بکهن.
کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بۆ پزیشکی گشتی بەپێی ئەنجامی زانکۆلاین بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
هەولێر؛ 97.7
سلێمانی: 98
کۆیە؛ 97.4
گەرمیان؛ 97.33