سێ كۆگاى ئاو سه‌رچاوه‌كه‌یان بیره
18 گوندى سنوورى ناحیه‌ى سرێشمه تێرئاو ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى سۆران بڵاویكرده‌وه، خه‌ریكی كاركردنن له پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دابینكردنى ئاو بۆ 18 گوندى ناحیه‌ی سرێشمه و ده‌شڵێت، دابینكردنى ئاو بۆ گونده‌كان له‌رێگه‌ى دروستكردنى سێ كۆگاى گه‌وره‌ى ئاوه.
گونده‌كان كه‌وتوونه‌ته دۆڵی بیاو لە سنوری ناحیەی سرێشمە لە قەزای خەلیفانى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران.
پڕۆژەكە پێكدێت له دانانی هەردوو جۆری بۆری دکتایل و پۆلی ئەسیلین بە درێژای 31 هه‌زار و 1و2 مەتر و دروستکردنی سێ كۆگای ئاو بە قەبارەی 256 و 480 مه‌ترسێجا، لەگەڵ چوار دانە سێتپەمپ.
بۆ پڕۆژەكە، سوودى لە ئاوی سەرزەوی وەرگیراوە لە رێگه‌ی لێدانی دوو بیر لە تەنیشت رووبار بۆ فلتەرکردنی ئاوی رووبار، ئەمەش رێگه‌یەکی کارامەیە بۆ گەیاندنی ئاوی پاک و تەندروست بۆ هاوڵاتیانی ئەم گوندانە .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سۆران ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه به گوژمەی یه‌ك ملیار و 980 ملیۆن و 526 هه‌زار دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت و لە ئیستاشدا 45%ـى کارەکانی تەواو بووە.