1966دیلی فەڵەستینی ئازاد كران
1966دیلی فەڵەستینی ئازاد كران
ترەمپ گەیشتە شەرەم شێخ و لووتكەی ئاشتی دەستپێدەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ گەیشتە هاوینەهەواری شەرەمولشێخ لە میسر و كەمێكی دیكە لووتكەی ئاشتی و رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستپێدەكات.
سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ گەیشتنی بە كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی راگەیاند، ئێستا ئەو چركەساتانەن، كە دنیا چاوەڕێی دەكات و ئەوە كاتی ئاشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەلایەكی دیكە ئیسرائیل رایگەیاند، هەزار و 966 دیلی فەڵەستینی ئازاد كردووە و تیمێكی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئەوانی گەیاندە شاری رامەڵڵا لە كەناری رۆژئاوا.
هەروەها دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، تەرمی ئەو بارمتانەی گیانیان لەدەست داوە، رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەكرێت.
ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی هەموو بارمتەكانیش ئازاد بكرێت و پرۆسەكە دوانەخرێت.
چاوەڕوان دەكرێت كەمێكی دیكە لووتكەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی چەند وڵاتێكی دیكە لە شەرمولشێخ دەستپێبكات و رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس واژۆ بكرێت.