ناحیەی دینارتە
نزیکەی شەش هەزار خێزان لێی سوودمەند دەبن
سبەینێ کارتی نەوت لە دینارتە دابەش دەکرێت
964+
توانا نەقی
کەشەکە تەواو فێنکی کردووە و ئیتر بەرەو وەرزی سەرماوسۆڵە دەڕۆین، هەر لە ئێستاشەوە دەبێت مشوری نەوت بخورێ، لە ناحیەی دینارتەش لە سبەینێوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی کارتی نەوت بەسەر ماڵاندا.
بە ڕێوەبەرایەتیی ناحیەی دینارتە لە رێگای قایمقامیەتی ئاکرێوە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکات، سبەینێ دووشەممە 13.10.2025 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی کارتی سووتەمەنی بەسەر پێنج هەزار و 824 سەرۆک خێزان.
ئاماژە بەوەش کراوە، بریکارەکانی خۆراک دەبێت لە سبەینێوە سەردانی کارگێڕی ناحیە بکەن، بۆ ئەوەی کارتەکان وەربگرن و دابەشی بکەن بەسەر خەڵکدا.
ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێیە لە پارێزگای دهۆک و ماوەی 70 ساڵە ناحیەیە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 10 هەزار کەس دەبێت و 82 گوندی بەسەرەوەیە.