"هەشت دزی کردووە"

لە زاخۆ دزێک و سواڵکەرێک دەستگیر کران

964+

ئەحمەد مستەفا

راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ دەڵێ، دزێکیان دەستگیرکردووە کە هەشت تاوانی دزیکردنی لە زاخۆ ئەنجامداوە و دواتر لەلایەن هێزکانیانەوە دەستگیرکراوە و کچێکی دەرۆزەکەریش کە چووەتە ماڵان و هەوڵی تاوانی داوە، لە کامێرای چاودێرییەوە پێی زانراوە.

ئەحمەد رەمەزان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “لە کۆمەڵگەیەکی زاخۆ دەرۆزەکەرەکە چووەتە سەر ماڵێک و هەرەشەی لێ کردوون، لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە پێی زانراوە و پۆلیس ئاگادار کراوە، و دواتر دەستگیرکراوە و رەوانەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە لە زاخۆ”.

بە گوێرەی پۆلیس، ئەو دەرۆزەکەرە هەوڵی تاوانی داوە و بە گوێرەی مادەی 444 راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێ، پۆلیس داوای کرد، بە رێگەی 104 ئاگادارمان بکەن، ئەگەر تاوانی واتان بینی.

ئەو کەسەی دیکە، کە تۆمەتی دزیکردن دراوەتە پاڵی، ساخ بووەتەوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا  لە هەشت ماڵ کاری دزیکردنی ئەنجام داوە و هەرچی دەستکەوتووە بردوویەتی، دواتر پێی زانراوە و بەڵگەکانە خراونەتەوە و تا ئەو رادەی تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە، کە لە هەشت ماڵ دزی کردووە.

هاتوچۆی زاخۆ: هەر ئۆتۆمبێلێک باری زیادە باربکات دەستی ...

هاتوچۆی زاخۆ: هەر ئۆتۆمبێلێک باری زیادە باربکات دەستی بەسەردادەگیرێت