وێنەى پێشتر و دواترى شوێنى تەقینەوەکە
رۆژى هەینى رابردوو روویداوە
ئامارى تەقینەوەکەى ئەمەریکا راگەیەندرا؛ 16 کەسى کوشتووە
964+
وریا فەتاح
لە تەقینەوە گەورەکەى کارگەیەکى تەقەمەنى کە رۆژى هەینى لە ویلایەتى تێنیسى لە ئەمریکا روویدا، ئامارى گیانلەدەستدان گەیشت بە 16 کەس، ئەوەش کەمتر بوو لەو خەمڵاندنە سەرەتاییەى بۆى کرابوو کە باس دەکرا 18 بۆ 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەکە رۆژی هەینی رابردوو، لە شارۆچکەی بەکسنۆرت لە کارگەی کۆمپانیای “ئاکیورێت ئینێرجێتیک سیستەمز” روویدا، کە تایبەتە بە دروستکردنی ماددەی تەقەمەنی بۆ مەبەستی سەربازی و کاری ڕووخاندن.
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، تەقینەوەکە باڵەخانەیەکی تەواوی لەناو کۆمەڵگەی کارگەکەدا وێران کردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لەرزین کە دانیشتوانی ماڵەکانی چەندین کیلۆمەتر دوورتر هەستیان پێکردووە و پارچەی لێ هەڵداوە.
بەڕێوەبەرى پۆلیسی ناوچەی هەمفریز، کریس دەیڤس، رایگەیاند: “توانیمان شوێنەکان دەستنیشان بکەین و دڵنیابینەوە کە جگە لەو 16 کەسەى گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسى تر لە کاتی رووداوەکەدا لەوێ نەبوون”، تەنیا ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە تایبەتەکانیان لە شوێنی رووداوەکەدا بوو، ئەمەش وایکرد سەرەتا وا بیربکرێتەوە کە ئەوانیش لەنێو قوربانییەکاندان.