پێشتر ئاگادارتان دەکەین

خوێندنی باڵا؛ کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە

964+

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی خوێندنی باڵا دەڵێ، کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.

ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە 964ی وت  تا ئێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.

وەزارەتەکە پلانی وایە، لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەموولایەک لەسەر کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداربکاتەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دوورە لە راستییەوە.

وتەبێژەکە دەڵێ، بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەى کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت.

ئەمساڵ ژمارەی دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی گەیشتووەتە 57 هەزار و 980 خوێندکار، کە 43 هەزار و 257 کەسیان لە بەشی زانستی، 13 هەزار و 826 کەس لە بەشی وێژەیی، یەک هەزار و 327 کەس لە ئامادەیی پیشەیی و 570 کەسیش لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.

لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێ...

لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێت