کارتی بایۆمەترى دواى دەنگدان له‌كار ده‌وه‌ستێت
کۆمسیۆن ده‌ڵێت بە تەواوەتی رێگری لە دووبارە دەنگدانەوەى هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردن كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، هه‌موو رێكارێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هیچ هاوڵاتییه‌ك نه‌توانێت زیاتر له جارێك ده‌نگ بدات، دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه سیستمی دەنگدانه‌كه‌یان بە تەواوەتی رێگری له‌م كاره ده‌كات.
کۆمسیۆن چه‌ند رێكارێكی گرتووه‌ته‌به‌ر و له‌رۆژانى هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێی ده‌كات له‌وانه، دەبێت کارتی هەڵبژاردن تەنیا لەلایەن خاوەنەکەیەوە بەکاربهێندرێت، پەنجەمۆری دەنگدەر لەگەڵ ئەو پەنجەمۆرەی کە لەسەر کارتی بایۆمەتری و سیستەمی کۆنترۆڵ تۆمارکراوە هاوتا دەکرێت پێش ئەوەی دەنگدان رێگەی پێبدرێت.
عیماد جەمیل بە ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی راگه‌یاند، سیستمی دەنگدان بەتەواوەتی رێگری لە دووبارەبوونەوەی دەنگدان دەکات، چونکە کارتی بایۆمەتری دوای بەکارهێنانی لە دەنگداندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر کارکردنی دەوەستێت، ئەمەش وایکردووە زیاتر لە جارێک دەنگدانی پێ نەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن هێنانی مۆبایل بۆ ناو شوێنی دەنگدان قەدەغە دەکات بۆ ڕێگری‌کردن لە وێنەگرتن یان بازرگانیکردن بە کارتەکەوە، ئەم ڕێکارە لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت و کامێرای بۆ دانراوه لە ناو وێستگەکاندا، کە لە سەرەتای پرۆسەی دەنگدان تا کۆتایی ژماردن و ڕیزکردن بە دەنگ و ڤیدیۆ کاردەکەن.
کۆمسیۆن نزیکەی 120 هەزار کامێرای لە سەرتاسەری عێراق داناوە بۆ رووماڵکردنی 39 هەزار بنکەی دەنگدان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی، تیمەکانی کۆمسیۆنیش لە ماوەی تەنها 24 کاتژمێردا دانان و چاودێریکردنی کامێراکان تەواو دەکەن، بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین ئاستی شەفافیەت و چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
هه‌روه‌كو بڕیاره، لە رۆژى 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشدا بانگەشە بۆ ئه‌م هەڵبژاردنه دەستیپێکردووە.