دەرچوویەكی زانكۆی كۆمار
دەمەوێت بزنسێک دابنێم لە کوردستان نەبێت و گەنجان بیانەوێت
964+
دیلان محەمەجەزا – سلێمانی
پروشە بەختیار دەرچووی زانكۆی كۆمارە و دەڵێت دوای دەرچوون دەیەوێت كارێك بكات لە كوردستان نەبێ و گەنجان بیانەوێت.
ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025 ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی كۆمار بوو لە سلێمانی.
پروشە بەختیار دەرچووی كارگێڕیی كارە و دەڵێت، دایكاتیم دەكرد و سەعییشم دەكرد، سوپاس بۆ خوا توانیم سەركەوتووبم بە باشترین نمرە.
ئەو دەڵێ، “بەشێكی خوێندنم لە ئەوروپا و بەشێكی لە كوردستان بووە، پێم وایە لە نێوان زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان و زانكۆكانی ئەوروپا جیاوازییەكی ئەوتۆ نییە و ئەوانەی خۆمان پێشكەوتوون”.
هەروەها وتی، “دەمەوێت بزنسێك دانێم لێرە نەبێت، كارێك بێت گەنجان پێویستیان بێت
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا