لە هەولێر و دهۆک

ئیتر ژنانیش تەکسی لێدەخوڕن

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەمەودوا ژنان دەتوانن لەگەڵ شۆفێری تاکسی ژن هاتوچۆ بکەن، چونکە ئێستا کۆمپانیایەک 100 شۆفێری ژنی  لە هەر دوو شارەکانی هەولێر و دهۆک دابینکردووە بۆ هاتوچۆ پێکردنی ئەو خانمانەی بە هەر هۆکارێک بێت نایانەوێت لەگەڵ شۆفێری پیاو هاتوچۆ بکەن، کۆمپانیاکە نیازی وایە لە داهاتوودا لە سلێمانی و سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێمیش شۆفێری ژن دابین بکات.

ئەحمەد سەباح، کارمەندی کۆمپانیای مستەر تاکستی بە 964ـی وت، ”ئێستا 100 ئۆتۆمبێلمان بۆ ناو شاری هەولێر دابینکردووە، کە شۆفێرەکانیان ژنە، بۆ کەمکردمەوەی رێژەی تاوان”.

وتیشی،” لە ناو ئۆتۆمبێلەکان  GPS و کامێرای چاودێری دانراوە و خەڵک دەڵێن، کێشەمان نییە و پارەی زیاتر دەدەین بۆ ئەوەی شۆفێری ژن بچێت بە دوایاندا”.

دیلان ئیسماعیل، شۆفێر و کارمەندە لە کۆمپانیاکە  بۆ 964 وتی، ”زۆر دڵخۆشم کە خۆم ژنم و ژنانیش دەگوازمەوە، هەر کەسێک لەگەڵم سەرکەوێت بە کەس و کار و خێزانی خۆمی دەزانم، ژنانیش رۆژانە داوای شۆفێری ژن دەکەن و بەپێی ئەوەی باری خێزانیان رێگایان پێنادەن لەگەڵ شۆفێری پیاو گەشت بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ژنێک کارگەی هەیە و بە تاکسیش هەرخۆی داواکارییەکان دەگە...

ژنێک کارگەی هەیە و بە تاکسیش هەرخۆی داواکارییەکان دەگەیەنێت