سلێمانی

 تانکیەکی نەوت تەقیەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تانکیەکی نەوت تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی دەست کەوتووە لە مالێکی گەڕەکی زانکۆ کرێکارێک لەسەربان ئیزوگامی کردووە و تانکیەکی نەوت گڕی گرتووە و دواتر تەقیوەتەوە.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی ئیزوگام کردنی ماڵێک تانکی  نەوتی ماڵی دراوسێکەیان تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی کەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.

وتیشی، ئەوەی گیانی لەدەستداوە وەستایەکی خەڵکی ئێرانە و کەسێکی دیکەشی لەگەڵ بووە بە رێژەی 100% جەستەی سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی کراوە.