نایانكوژن به‌ڵكو دووریان ده‌كه‌نه‌وه
له بنارى قه‌ندیل هه‌نگه‌وانان له ترسی په‌لامارى ورچ پاسه‌وانى له هه‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌نگه‌وانه‌كانى پشده‌ر و بیتوێن كه هه‌نگه‌كانیان له كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل داناوه، له‌ترسی په‌لاماردانى ورچ، به‌شه‌و پاسه‌وانى له هه‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن، كوێستانه‌كان ساردن، بۆیه خاوه‌ن هه‌نگه‌كان شه‌وان له‌به‌رده‌م ئاگردا رۆژ ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێك له هه‌نگه‌وانه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ ورچ چه‌ندین جار هێرشی کردووەتەوە سه‌ر هه‌نگه‌كانیان.
كوێستانه‌كانى كانى شینكه، یه‌كێك له‌و كوێستانانه‌ى بنارى قه‌ندیله كه زۆرترین سندوقه هه‌نگی هه‌نگه‌وانانى لێ داندراوه.
ئه‌سعه‌د خدر سینه‌مۆكی، یه‌كێك له دیارترین هه‌نگه‌وانه‌كان به 964ـى وت، ناچارن له‌به‌ر زۆربوونى ژماره‌ى ورچه‌كان و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر هه‌نگه‌كانیان به‌شه‌وان خۆیان یان پاسه‌وان بۆ هه‌نگه‌كانیان دابنێن.
وتیشی، “ئه‌مساڵ چه‌ندینجار ورچ په‌لامارى هه‌نگه‌كانى داوه له هه‌ندێك شوێن تاوه‌كو 60 سندوقه هه‌نگ و له هه‌ندێك شوێنى دیكه‌ش 10 و 12 یان له‌ناو بردوون”.
ئه‌سعه‌د و هاوڕێكانى به تفه‌نگێكه‌وه پاسه‌وانى له هه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت، گه‌ر ورچ ببینن له هه‌نگه‌كانیان نزیك بێته‌وه، دووریان ده‌خه‌نه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستیان نییه ورچه‌كان بكوژن.
به‌پێی به‌شێكى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت چڕنووكی ورچ به‌سه‌ر سه‌ندوقه هه‌نگه‌كانه‌وه دیاره، ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى ورچه‌كان بیندراون ژماره‌یان له بنارى قه‌ندیل زۆر و له زۆربه‌ى شوێنه‌كانیش بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌شیان روو له‌و كوێستانانه ده‌كه‌ن كه هه‌نگی هه‌نگه‌وانه‌كانى لێ داندراوه.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تاوه‌كو ئێستا، سێ حاڵه‌تى كوشتنى ورچه له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و بنارى قه‌ندیل هەبووە، كه یه‌كه‌میان له‌رۆژى 15.10.2023 له‌سه‌ر رێگاى گوندى قڕناقاو ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى بنارەکە وتی وتی ژه‌هرخوارد كراوه، کە گومان بۆ هەنگەوانەکان دەچوو، دووه‌میشیان له 13.8.2024 لە کوێستانەکانی پرژە ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ئاسه‌وارى گولـله به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، سێیەمین حاڵەتیش لە ناوچەیەکی نێوان بناری قەندیل و باڵەکایەتی بوو کە لەمانگی ئایاری ئەمساڵ بە مردوویی دۆزرایەوە و هۆکارەکەی نەزاندرا بەڵام شوێنی گولـلە بە جەستەیەوە دیار بوو.
پێشتر هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەی ژینگە ئیداره‌ى سۆران به 964ـى وتبوو، سزاى كوشتنی ورچ جگە لە بەندکردن پێبژاردنە بە بڕى 20 ملیۆن دینار.