بازرگان هەیە 100 كیلۆ زێڕی کڕیوە
“زێڕ وەک ئەڵماس گران دەبێ و کەم کەس دەتوانێ بیکڕێ”
964+
ده‌شتی عارف
رۆژبه‌ڕۆژ و سه‌عات به سه‌عات نرخی زێر به‌رزتر ده‌بێته‌وه و له دوێنیوه 30 هه‌زار دینار چووه‌ته‌سه‌ر هه‌ر مسقاڵێک زێری عه‌یاره 21 و ئاوبڕوا نرخه‌كه‌ی منافه‌سه‌ی ئه‌ڵماس ده‌كات و کەم کەس دەتوانێت بیکڕێت.
نه‌وزاد هه‌ماوه‌ندی مامۆستای زانكۆ و ئابووریناسه، ئەو به 964ـی وت، ” ئه‌و شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئه‌مریكا و چین و وڵاتانی زلهێز، وایكردووه خه‌ڵك و بازرگانان له هه‌موو دراوه‌كان بترسن، چونكه هه‌ر شه‌ڕێك رووبدات كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌های دراوه‌كان ده‌بێت، بۆیه هه‌مووی رووی له كڕینی زێر كردووه بۆ پاراستنی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه هه‌یه‌تی، بازرگان هه‌یه له‌شاری هه‌ولێر هه‌رچی پاره‌ی هه‌یه گۆڕیویه‌تییه‌وه و 100 كیلۆ زێری پێكڕیوه”.
هەر ئەوەش نا، داواكاری له‌سه‌ر زێر زۆره و كانه‌كانی زێریش به‌رهه‌مییان له كه‌مبوونه‌وه‌دان، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر و ئەو ئابووریناسە پێیوایە، ئاوبڕوا نرخی زێر ئه‌وه‌نده به‌رزده‌بێته‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌ڵماسی لێ دێت و هاوڵاتیان ده‌بێت جێگره‌وه‌ی زێر به‌كاربهێنن كه زیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە نرخی یه‌ك ئۆنسەی زێڕ بووه به چوار هه‌زار و 34 دۆلار و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیاتریش به‌رزبێته‌وه.
نرخی ئەمڕۆی زێر کە لەلایەن سه‌ندیكای زێڕینگرانی هەولێر دانراوە؛
یەک ئۆنسەی زێڕ = 4034 دۆلار
نرخی دۆلار لەسەر 141 هەزار و 450 دینار حساب کراوە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 = 870 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 = 830 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 = 712 هەزار دینار
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان زیاتر بەرزبووەوە