سیستمهكه كارا كرا
له سلێمانى ئهگهر دهتهوێت ببیته خاوهن پاسپۆرتى ئهلیكترۆنى نۆره بگره
964+
فهرهاد حهسهن
پاسپۆرتی سلێمانی دهڵێت، خزمەتگوزاریی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیان بۆ مامهڵهى پاسپۆرت كارا كردووه و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگای سکانکردنی کۆدێکی QR، ماڵپەڕەکە بکەنەوە و به هاوڵاتیانیش دهڵێت پێش ئهوهى سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكهن بەو شێوە ئهلیكترۆنییه نۆرە بگرن.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە راگەیەندراوێكى بڵاوكردەوە، هاوڵاتیانی بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی (حجز الكترونی) ئاگادار كردووهتهوه، كه سكانی (QR) سایتەکە بکەن و ئەو بارکۆدەکە کارا دەبێت و بەردەستە تاکو شوێنی حجز نامێنێت .
نرخی تێچوی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە، ئەگەر بە راستەوخۆ ناوی خۆیان تۆمار بکەن، واتە (حجز الكترونی) ھەبێت، بەڵام ئهگەر نەیانبوو پێویستە 100 هەزار دینار پارەی رسوماتی زیادە بدەن لەگەڵ 91 هەزار دینار تێچوی پاسپۆرتەکە و بەم شێوەیەش کۆی گشتی 191 هەزار دینار دەبێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بە شێوەی راستەوخۆ.
پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە، سەردانیان بکەن، واتە “کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلیکترۆنییەکەت لە چ کات و بەروارێکدا بوو، ئەوا لەوکاتەدا سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانتان بۆ رایی بکەین”.
بهپێی راگیهندراوهكه، تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی رەسەن (اصلی) دەکرێت، واتە کار بە (صوره قید الكترونی)، پێناسی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی ناکرێت.
سایتی وەرگرتنی نۆرەی پاسپۆرت (حجز الكترونی): www.epp.iq