ناو تۆمارکردن تا رۆژی پێنجشەممەیە

لە سۆران نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەکانی ئەژنۆ و حەوز دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

لە سۆران نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەکانی ئەژنۆ و حەوز دەکرێت و بۆ ناو تۆمارکردنیش، تا رۆژی پێنجشەممە مۆڵەت هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ دانیشتووانی دەڤەرەکە دەڵێت، ئەو کەسانەی پێویستیان بە گۆڕینی جۆمگەکانی حەوز و ئەژنۆ (چۆک) هەیە، تاوەکو رۆژی پێنجشەمە 9.10.2025 سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاشتی فێرکاری سۆران و نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ و نەخۆشخانەی گشتی چۆمان بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

تەندروستی سۆران ژمارە مۆبایلێکی داناوە و دەڵێت، ئەگەر پێویستتان بە زانیاری زیاتر هەبوو، پەیوەندی پێوە بکەن، ئەمەش ژمارە مۆبایلەکەیە؛ 07504484723

 ئامێرەكانی MRI لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران كێشه‌یا...

 ئامێرەكانی MRI لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران كێشه‌یان تێكه‌وتووه‌

بۆ یەکەمجارە نەشتەرگەری چاندنی گوێچکە لە سۆران ئەنجام...

بۆ یەکەمجارە نەشتەرگەری چاندنی گوێچکە لە سۆران ئەنجامدەدرێت