دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق _ وێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەڕلەمان
خولی خۆی تەواو دەکات
لیژنەی یاسایی دەڵێ هەڵوەشانەوەی پەڕلەمان لە ئارادا نییە
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەڵێ، کارکردنی ئەم خولەی پەڕلەمانی عێراق تا 8.1.2026 بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی 4 ساڵی تەقویمی تەواو بکات، و هەڵوەشاندنەوەی لە ئارادا نییە.
رێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەڕمی حکومەتی عێراقی وتووە، ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە کارکردنی بە تەواوی دەسەڵاتەکانییەوە تا رۆژی 8.1.2026 ئەمەش بەپێی یاسا، دوای ئەوەی یەکەمین دانیشتنی لە 8.1.2026 ئەنجامدا.
ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی سێهەمدا پێشینەیەکی هەیە، کە هەڵبژاردنەکان لە 12.5.2020 ئەنجامدرا، و ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دانیشتنی ئەنجامدا و یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 45ی ساڵی 2013ی هەموار کردەوە.
سەرۆکی لیژنەی یاسایی دەڵێ، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بە واتای کۆتاییهاتنی کاری ئەنجومەنی نوێنەران نایەت، جگە لە یەک حاڵەت بەپێی ماددەی 64ی دەستوور “هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران” و ئەمەش لە ئێستادا لە ئارادا نییە و کاتیش نەماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.
ماددەی 49ی دەستوور جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان 45 ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنی خولەکە ئەنجام دەدرێن، و کۆتاییهاتنی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەبێتە 8.1.2026.