لە شارەزوور

یەکەم موچەیە و ماستەر کاردی دوو فەرمانبەر گیریی خواردووە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

زیاتر لە سێ هەزار و 500 موچەخۆر لەبانکی شارەزوور موچە وەردەگرن، بەڵام بەشێکییان موچەکانیان گواستراوەتەوە بۆسەر هەژماری من و ماوەی سێ رۆژە ئامێرەکانی ATM لەشارەزوور کەوتوونەتە کار.

ئەمشەو فەمانبەرێکی دانیشتووی سارەزوور لەگەڵ خانەقین ویستوویانە لەوێ موچە وەربگرن، بەڵام نە موچە و نە کارتەکە کاتێک داخڵیان کردووە، وەریان نەگرتووەتەوە.

ئەرشەد حەمە شەریف، موچەخۆرەکەی قەزای شارەزوورە، ماوەی دووکاتژمێرە لەبەردەم ئامێری ATM وەستاوەم ئەو بە 964ی وت، بۆ ئەوەی موچەکەی وەربگرێت، کارتەکەی لەناو ئامێرەکەدا گیری خواردووە و هیچ مووچەیەکیشی وەرنەگرتووە، خۆی ماستەرکاردی بانکی RT هەیە، بەڵام لە TMی بانکی جیهان ویستوویەتی وەریبگرێ.

ئەو دەڵێ، پەیوەندی بەتیمی هەژماری منەوە کردووە پێیان وتووە، ناتوایت ئەمشەو هیچت بۆ بکەین، دەبێت سبەینێ سەردانی بنکەیەکی بانکەکە بکەیت یان کارمەندێکمان دەنێرین کێشەکەت بۆ چارەسەر بکات.

بە گوێرەی سۆراغی 964، ئەو موجەخۆرانەی لە بانکێکی دیاری کراو، ماستەرکاردیان هەیە، ناتوانن لە بانکێکی جیاوازتر یەکەم موچەیان وەربگرن، بەڵام دواتر بە گوێرەی تۆمارەکەی دەتوانرێ موچەکەی وەربگرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

150 ماڵ لە شارەزوور؛ تائێستا بە تانکەر ئاویان پێدەگات

150 ماڵ لە شارەزوور؛ تائێستا بە تانکەر ئاویان پێدەگات