دووسبه‌ى له لالش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فه‌رمانبه‌رانى ئێزدى له هه‌رێم بۆ جه‌ژنى جه‌ما هه‌فته‌یه‌ك پشوویان وه‌رگرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دووسبه‌ى جه‌ژنى جه‌ماى كوردانى ئێزدییه، حكومه‌تى هه‌رێمیش هه‌رچی فره‌مانبه‌رى ئێزدى له‌ناو فه‌رمانگه‌كانیدا هه‌ن بۆی كردوونه‌ته پشووى فه‌رمى و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك پشووى بۆ بڕاندنه‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ژماره 16 له ساڵى 2010، ساڵانه فه‌رمانبه‌رانى كوردى ئێزدى له داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى جه‌ما، پشوو وه‌رده‌گرن.
سعود مست‌و، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدیان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به 964ـى راگه‌یاند، پشووه‌كه‌ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى ئێزدى بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌یه به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى جه‌ما.
وتیشی ” جه‌ژنه‌كه له رۆژى 6.10.2025 ده‌ستپێده‌كات و 13.10.2025 یش كۆتایی دێت”.
ساڵانه رێوره‌سمى جه‌ژنى جه‌ما له په‌رستگاى لالش به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌دان ئێزدى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
جەژنی جەما، یەکێکە لە جەژنەکانی کوردانی ئێزدی، ماوەی هه‌فته‌یه‌ك دەخایەنێت، رێوڕەسمی ئایینی جیاواز بەڕێوەدەچێت، كه هاوشێوەی رێورەسمەکانی حەجە لە ئایینی ئیسلامدا کە پەیڕەوانی ئەم ئایینە لە سەرتاسەری جیهان روو لە پەرستگەی لالش دەکەن.
پێشتریش په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى 26.10.2010 به پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992، به بڕیارێك ئەو جەژنانەی خواره‌وه‌ى بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا داناوه:
1- جەژنی جەمایێ لە رۆژى 7ـى ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تاوەکو 13ـى هه‌مان مانگ لە هەموو ساڵێکدا.
2- جەژنی چلەی هاوین لە 31ـى مانگی تەمموزەوە تاوەکو رۆژى 2ـى مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .
3- جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە ساڵنامەی رۆژهەڵات .