له بناری چیای هەڵگورد
گه‌شتیاران كه‌مپینگێكی شاخه‌وانان پیس ده‌كه‌ن و چه‌ند ژینگه‌پارێزێكیش خاوێنی ده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌بنارى چیاى هه‌ڵگورد، شوێن و كه‌مپینگێكى تایبه‌ت به شاخه‌وانان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه پیس كراوه، به‌ڵام چه‌ند ژینگه‌پارێزێك كه دیمه‌نه‌كان ده‌بینن ده‌ستوبرد خاوێنى ده‌كه‌نه‌وه و داواش له ئیداره‌ى قه‌زاى چۆمان ده‌كه‌ن، سنورێک بۆ ئەو جۆره گەشتیارانە دابندرێت.
كه‌مپینگه‌كه له‌و چیایه له گەرووی سارکەیه نزیك نزیک شیوەزارى گوندى گرتك و رووست، کەمپێكی سەرەتایی شاخەوانانه و ساڵانە ژمارەیه‌کى زۆر شاخه‌اوانان کەمپینیگى لێده‌كه‌ن.
سۆزدار ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و ژینگه‌پارێزانه‌ى شوێنه‌كه‌یان خاوێنكردووه‌ته‌وه، به 964ـى وت، بەداخەوە ژماره‌یه‌ک لە گەشتیارەکان كه بۆ کات بەسەربردن و خۆشی سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كردووه، دوای گەڕانەوه‌یان ژینگەکەیان وێران کردوە .
وتیشی ئێمه به‌گه‌شتێك له‌و چیایه بووین به‌ڵام كه دیمه‌نه‌كه‌مان بینى بڕیارمان داوه پاشماوه و خاشاكى ئه‌و گه‌شتیارانه كۆبكه‌ینه‌وه و شوینه‌كه‌ش بۆ شاخه‌وانان پاك بكه‌ینه‌وه”.
داوا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامیەتی چۆمان و گەشتوگوزاری چۆمان ده‌كات، سنورێک بۆ ئەو گەشتیارانە دابندرێت، كه لەکاتی گەڕانەوه‌یان له‌و شوێنانه پاشماوەکانیان بەجێنەهێڵن و لە بازگه‌كانیش لێپرسینەوەی ژینگەیان لەگەڵ بکرێت.