بڕیاری ته‌واوبونه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێكه
كاركردن له‌پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ 20%ی تێپه‌ڕاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایقمامیه‌تى چه‌مچه‌ماڵ ئاشكراى ده‌كات كه كاركردن له پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ به‌رده‌وامه و كاره ته‌واوبووه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش زیاتر له 20% ـه، بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له گه‌وره پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوی خواردنه‌وه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، كه كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و کوالێتی ئاوی بەرهەمهاتوو بەگوێرەی ستانداردی عێراقی و جیهانی (WHO ) بۆ ئاوی خواردنەوەیه و کەلوپەلی بەکارهاتووش لە بەرزترین ئاست و کوالێتین.
گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 114 ملیار دیناره، كه توانای به‌رهه‌مێنانی 81٫600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە رۆژێکدا (بەشی یەکەم) هه‌یه و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.